
د.پشتیوان سادق: ستەمە لە كوردستان دەكرێت هێرشی دەكرێتە سەر
د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی ڕایگەیاند، ستەم لە هەرێمی كوردستان دەكرێت كە هێرشی دەكرێتە سەر .
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، خۆشبەختانە ئەو بۆردوومانانەی كراون تا ئێستە زیانی گەورەی نەبووە، بەڵام پێویستە سەركۆنەی ئەو هێرشانە بكەین كە دەكرێـتە كوردستان.
پشتیوان سادق وەک نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی حکومەت گوتی:” پارتی درێخی نەکردووە و ئەوەی پێمان کراوە بۆ لێکگەیشتن ئەنجاممان داوە. ئومێدەوارین دوای جەژن گفتوگۆکان بە فەرمی دەست پێبکەنەوە.”
ئاماژەی بەوەش کرد، خەڵکی کوردستان مافی خۆیەتی دەنگی داوە، بە زووترین کات حکومەتێکی بۆ پێکبهێنرێت کە رەنگدانەوەی داخوازییەکانیان بێت و خزمەتیان بکات.