پەكەكە لە شنگاڵ دەستی بەشەڕ كردەوە
خواكوڕك
دوای ئەوەی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە سنووری شارەدێی سنوونێ كچێكی كوردی ئێزدی دەڕفێنێت و دواتر كەسوكارەكەی دوای تەقەكردن كچەكەیان ڕزگار دەكەن, ئێستا كچەكە لە لای خێزانەكەیەتی.
خواكوڕك لە سەرچاوەیەك دەستی كەوتووە كە دوێنێ هەینی, چەند چەكدارێكی سەر بەپارتی كرێكارانی كوردستان, لە گوندی زوراڤای سەر بە شارەدێی سنوونێ لە شنگاڵ كچێكی دەڕفێنن, دوای ئاگاداربوونی كەسوكاری كچەكە بە چەك بەدوای ئەو گرووپەی پەكەكە دەكەون لە ناوچەی ( بروك) دوای شەڕەتەقە لە نێوان خێزانە ئێزیدیەكەو چەكدارانی پەكەكە توانراوە كچەكە رزگار بكرێت.
مەحموود خەلەف كە دانیشتوویەكی قەزای شنگاڵە ئەم هەواڵەی بۆ (خواكوڕك) پشتڕاستكردەوەو گوتی:” بەلێ لە دەمەو ئێوارانی دوێنَی چەند چەكدارێكی پەكەكە لە رێگای دوو ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ كچێكیان رفاند, دوای ئاگادار بوونی كەسو كاری كچەكە بە چەك بەدوایان كەوتن دوای دروست بوونی تەقەیەكی زۆر كەسو كاری كچەكە توانیان كچەكە ئازاد بكەن.