لیسته‌رستی، بۆ وه‌رزی نوێ ئاماده‌كاری ده‌كات

دوای شكستەكەیان لەجامی قەڵغانی خێرخوازی لەبەرامبەر مانچستەریونایتد، لیسته‌رستی، ده‌یه‌وێت جارێكیتر به‌گڕوتینێكی زیاتر بێته‌وه‌ نێو ململانێكانی پاڵه‌وانێتی پریمه‌رلیگ.

كڵاودیو ڕانێری راهێنه‌ری یانه‌كه‌ ده‌ڵێت: ئامانجمان بۆ وەرزی داهاتوو كۆكردنەوەی 40 خاڵە  رانێری وتیشی: پێویست بەپێكەنین ناكات من هەمان فەلسەفە لەگەڵ یانەكە پەیرەو دەكەم، ئەوەی بەدەستمان هێنا نایاب بوو بەڵام ئێستا دەمانەوێت بگەینە خاڵی ژمارە 40.

ئەو راهێنەرە ستایشی ئاستی یاریزانەكانی كرد لەیاری جامی قەڵغانی خێراخوازی بەتایبەت لەگێمی دووەمدا، لەهەمان كاتدا باسی لەوەشكرد كە یاریەكەیان لەبەرامبەر یانەیەكی گەورەی وەك مانچستەر یونایتد بووە.

وەرزی رابردوو لیستەر سیتی لەژێر سەرپەرشتی رانێری بەكۆكردنەوەی 81 خاڵ و بەجیاوازی 10 خاڵ لەیانەی ئارسیناڵی دووەم بونە پاڵەوانی پریمەرلیگ.

Back to top button