
وەزارەتی كارەبا، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە
وەزارەتی كارەبا، ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی کەمبوونەوەی کارەبا بڵاو كردەوە و دەڵێ:” بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە.”
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە.”
ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکاتەوە، كە “ئەم حاڵەتە کاتییە و هەموو لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.”