بەر لەوەشاندنی گورز لە سووریا وێنەكانی ترەمپ ببینە چی كردووە

خواكوڕك
“شۆن سپایسه‌ر ” وته‌بێژی كۆشكی سپی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وێنه‌یه‌كی ” دۆناڵد ترامپ ” سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای بڵاوكرده‌وه ،كه له‌و كاته‌ی موشه‌كه‌كانی (تۆماهۆك ) ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی (شه‌عه‌یرات ) له سوریا ده‌كات .
له وێنه‌كه‌دا “دۆناڵد ترامپ ” سه‌رۆكی ئه‌مریكاو “ریكس تیله‌رسۆن ” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ” ویلبۆر روس ” وه‌زیری بازرگانی و “ستیڤن منوچین ” وه‌زیری دارایی و نزیكترین ڕاوێژكاره‌كانی “ترامپ ” ده‌رده‌كه‌ون له‌وانه (گاریدكۆشنه‌ر و ستیڤن بانون ).
” شۆن سپایسه‌ر ” له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیوویه‌تی ” له پاش هێرشه ئاسمانیه‌كان له كاتژمێر (9:15 ) خوله‌ك به كاتی كوردستان (4:15 ) خوله‌ك رۆژی پێنج شه‌مه (6/4/2017 ) وێنه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ (دۆناڵد ترامپ )گرت .