
وەزارەتی ناوخۆ، ڕوونكردنەوەیەكی بۆ هاووڵاتییان و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بڵاو كردەوە
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان کە نەکەونە ژێر کاریگەریی “پڕوپاگەندە و ترس و تۆقاندن”:
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: “بە هۆی ئەو بارودۆخەی لە ناوچەکە و عێراق هەیە، هەندێ سەرچاوە زانیاری نادروست دەربارەی باری ئەمنی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڵۆزکردنی زیاتری دۆخەکە و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لەناو هاووڵاتیان بڵاو دەکەنەوە. ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەین کە تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە زانیاری لەمبارەیەوە وەربگرن و نەکەونە ژێرکاریگەری پڕوپاگەندەی نەیارانەوە.”
دەشڵێ: “داوا لە کەنالەکانی راگەیاندن دەکەین بە وریایی مامەڵە لە گەڵ هەر هەواڵ و زانیارییەک بکەن کە پەیوەندی بە ئاسایشی هاووڵاتیان هەبێت و بێ وردبینی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار زانیاری نا دروست بڵاو نەکەنەوە.”