حکومەتی هەرێم خوێندنی ناو پۆلی ڕاگرت و خوێندن بووە ئۆنلاین 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، خوێندن لە هەرێمی کوردستان بەشێیوەی ئۆنلاین بەردەوام بێت .

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:” لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕۆژی 29ـی 3ـی 2026، حکومەتی هەرێم بڕیاری دا لەم قۆناغەدا، پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل  ڕادەگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی  پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆ هەموو قۆناغەکان، و خوێندن تەنیا بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو :” هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی ڕاسپێردران بە وەرگرتنی ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، تایبەت بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی.

Back to top button