پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعی عێراق و حزبی شیوعی کوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی 31ی ئادار ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعی عێراق و حزبی شیوعی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانیان دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

لەو بۆنەیەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی حزبی شیوعی عێراق و حزبی شیوعی کوردستان لە خەباتی گەلانی عێراق و گەلی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی و دژایەتیکردنی دیکتاتۆریدا هەیە.

لەو یادەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە سیاسیەکان بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و ئالنگارییەکان و دوورخستنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کێشە و ئاڵۆزییەکان دەکەینەوە.

مسعود بارزانی
31ی ئاداری 2026

Back to top button