
مەسرور بارزانی، جەژنی ئەکیتۆ لە کلدان و ئاشووری و سریانییەکان پیرۆز دەکات
لە پەیامێکدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێ لە کلدان، ئاشووری و سریانییەکانی کوردستان و جیهان پیرۆز دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، “پیرۆزبایی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێ لە خوشک و برایانی کلدان و ئاشووری و سریانی لە کوردستان و سەرانسەری جیهان دەکەم”.