هەنگاوێكی تر لەبارەی ریفراندۆمەوە نرا بزانە هەرێم بەتەمای چیە
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، وا برپارە شاندی باڵای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان، بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لەگەڵ كۆی كونسوڵەكان و نوێنەری وڵاتان كۆببنەوە، لەو باریەوەش سەرچاوەیەك لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەلێت،بڕیارە سبەی 9ی 10ی 2017 رۆژی یەكشەممە،لە هەولێر شاندی هاوبەشی حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم لەگەڵ كۆی نوێنەر و كۆنسوڵەكانی هەرێم كۆببنەوە”.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە تەوەری سەرۆكی كۆبوونەوەكەی هەرێم و نوێنەری وڵاتان لەهەرێم بابەتی سەرۆكی ریفراندۆم و ئەو گفتوگۆیانە دەبێت كە لەگەڵ بەغدا دەكرێت، راو بۆچوونی هەرێمیش لەسەر دواگۆڕانكاریەكانی ناوچەكە و ریفراندۆم دەخرێتە روو”.
لەحكومەتی هەرێمی كوردستان هەر یەكە لە قوباد تاڵەبانی و فەلاح مستەفا بەشداری دەكەن لە شاندی هاوبەشی لەسەرۆكایەتی هەرێمیش فواد حوسێنیش بەشداری دەكات، وەك وەڤدی هەرێم بۆ بەغداش هەریەكە لە د.رۆژ نوری شاویس و هۆشیار زێباری بەشداری دەكەن”.