رووسیا سووریای فرۆشت

خواكوڕك

دوای ئەوەی ئەمریكا مووشەكبارانكردنی فڕۆكەخانەی شەعیراتی رژێمی كرد، ئەو چاڵاكیە سەربازیەی ئەمریكا دژ بە سوریا لایەنگرانی رووسیای توڕەكردووە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەپرسن” بۆچی رووسیا هیچ دژە مووشەكێكی بۆ پاراستنی فڕۆكەخانەكەی ئەسەد نەتەقاند، لە كاتێكدا، 59 تۆماهۆك فڕۆكەخانەكەی وێرانكردووە؟”.

وەشاندنی گورزی سەربازی لە لایەن ئەمریكاوە لە تۆڕە كۆمەلایەتیەكان كاردانەوەی گەروەی بەدوای خۆیدا هێنا لایەنگرانی رژێمی ئەسەد بە كۆمێنت چەند پرسیارێكیان ورووژاندووە و هاوكات ناڕازەیەتییان لەسەر هاوپەیمانە رووسەكەیان بۆ دروستبووە، هەندێكیان تا ئەو ئاستە رۆیشتوون و نوسیوویانە” رووسیا خۆی جۆرێك لە رەزامەندی بۆ ئەو بۆمبارانەی ئەمریكا دەربڕیووە كە ژمارەیەك فڕۆكەی تێكشكاند و عەمیدێك و 3 سەربازی دیكەی سووریشی كوشت”.

هەروەها لەژێر ئەو هەواڵانەی كە لە بارەی بۆردوومانكردنی فڕۆكەخانەی شوعەیرات نوسراون, لایەنگرانی ئەسەد ترسێكی زۆریان لێنیشووە و هەست دەكەن، رووسیا”فرۆشتوونی” و دەڵێن، هاوپەیمانێتی رووسیی تەنها بۆ بەرژەوەندییە و جگە لە بەرژەوەندی خۆیان هیچی دیكەیان بەلاوە گرنگ نییە”.
لەوبارەوە رۆژنا‌مەی”دەیلی مەیل”ـی بریتانی نوسیوویەتی” ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی رووسیا، هەوڵی نەداوە ناڕەزایەتی خۆی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بخاتەڕوو، لە كاتێكدا دەبوو فرۆكەخانەكە بە نوێترین سیستمی بەرگری رووسی” S – 400 ” پارێزراوبێت”.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە، رووسیا مووشەكی” S – 400 “ی بڵاوەپێكردووە و لە توانایدایە لە دووریی 250 میل (402.3) و لە بەرزایی 90 هەزار پێوە، لە بنكەی لازقییەی كەناراوەكانی سووریاوە تۆماهۆكەكان تێكبشكێنێت”.

بەڵام رۆژنامە بریتانییەكە نوسیوویەتی” سەرەڕای ئەوەی 59 تۆماهۆكەكەی ئەمریكا كەو‌تبوونە ناو بازنەی سیستمە بەرگرییەكەی رووسیاوە، بەڵام هیچ هەوڵێكیان بۆ بەرپەرچدانەوەی نەداوه،‌ تا ئەوەی كەوتوونەتە سەرزەوی فرۆكەخانەكە.

Back to top button