ئاسایشی هەولێر کەسێکی مەترسیداری بە دراوی ساختەوە دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، کە هێزەکانیان توانیویانە تۆمەتبارێک بەناوی (ز. ع. ع) دەستگیر بکەن. دەستگیرکردنی ئەم تۆمەتبارە دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:” بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار( ز ، ع ، ع ) مان دەستگیر کرد ، کە بڕی (120،000 سەدو بیست هەزار دۆلار ئەمریکی) لە جۆری(100 دۆلاری) ساختە و هەروەها بڕیی( 24,600 بیست و چوار هەزار و شەش سەد) دراوی ساختەی لە جۆری دراوی ( 200 یۆرۆ )ی لە لابوو، کە بەنیازبوو لە بازاڕەکانی شاری هەولێر بەهاوڵاتیانی ساغ بکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتییان دەکات کە هاوکاریانن لە پێدانی زانیاری.

Back to top button