
دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک بەهۆی سوکایەتیکردن بە پیرۆزییە ئایینییەکان ڕاگەیاندرا
ئەمڕۆ هەینی 24ی نیسانی 2026، ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی هاوڵاتییەک بە ناوی (عومەر جەمال) بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕوونکردنەوەکە، ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) چەند بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا سوکایەتی و تەشهیری بەرامبەر زیارەتکارانی شیعە ئەنجامداوە.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە:” هاووڵاتیەک بە ناوی عومەر ئەلجەمال لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X چەند پۆستێکی نەگونجاوی دەربارەی زیارەتکارانی شیعە بۆ مەزارە پیرۆزەکان کردووە.
دەشڵێ:” مافی ئازادی نوسین و گوزارشتکردن لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان لە هەرێمی کوردستان پارێزراوە و نابێ ئەو ئازادییە تەشهیری بۆ هیچ پێکهاتەیەکی کۆمەڵگە تێدابێت و ئاشتی کۆمەڵایەتی بشێوێنێ، بە پێچەوانەوە سەرپێچیکار بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر یاسا.
باسی لەوەشکردووە:” لەسەر ئەو بنەمایە ناوبراو لە لایەن پۆلیس و لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیر کراوە و رێکاری یاسایی لەبەرامبەر گیرایە بەر.