دوای كۆتاهاتنی شەڕی داعش هەرێمی بەسرا رادەگەیەرێت
خواكوڕك
بەر لەهاتنی داعش و داگیركردنی چەند ناوچەیەك لە سووریاو عێراق, مژاری دروستكردنی هەرێمی بەسرا شەقامی سیاسی عێراق زۆرترین قسەی لەبارەیەوە دەكرا, بەڵام دوای تێكچوونی دۆخی عێراقو شكستی سوپاس لە هەردوو پارێزگای موسڵ و بەسرا ئەم پرسە كەمتر قسەی لە بارەیەوە كراوە.
پەیوەست بەم بابەتە (وائیل عەبدولەتیف )پەرلەمانتاری عێراق لەسەر پارێزگای بەسرا ئاشكرای كرد راگەیاندنی هەرێمی بەسرا لەسەر تەواوبوونی شەڕی ڕزگاركردنی مووسڵ لە دەست ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش وەستاوە.
عەبدولەتیف دووپاتی كردەوە ڕاستەوخۆ لە دوای تەواوبوونی شەڕی مووسڵ، هەرێمی بەسرا رادەگەیەندرێ، بەڵام بەو مەرجەی كە حزبە ئیسلامییەكان گوشار نەخەنە سەر هاووڵاتییانی بەسرا.
ئەو پەرلەمانتارە گوتی كارێكی شیاو نابێ ئێستە هەرێمەكە رابگەیەنین، چونكە عێراق لە ناوەڕاستی شەڕێكی گەورەدایە لەگەڵ داعش، بەڵام كارەكان بەردەوامن بۆ ئامادەكاری و راگەیاندنی هەرێمەكە لە كاتی شیاوی خۆیدا.
هەروەها گوتیشی بەسرا دەبێتە هەرێمێكی سەربەخۆ، كە بە حكومەتی فیدراڵی بەغداوە بەسترابێتەوە.