
مەسرور بارزانی سەرکۆنەی رووداوی تەقەکردنەکەی هۆتێلی واشنتن هێڵتن دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” ، کاردانەوەی بەرانبەر ئەو هێرشە نیشاندا کە شەوی رابردوو لە واشنتن، لە ئاهەنگی ساڵانەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی روویدا.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: “من زۆر نیگەرانم لە رووداوی تەقەکردنەکە لە ئاهەنگی ژەمی ئێوارەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی لە واشنتن.
مەسرور بارزانی هاوکات خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە رووداوەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و رایگەیاند، “دڵخۆشم کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، خانمی یەکەم، جێگری سەرۆک، ئەندامانی کابینەکە، رۆژنامەنووسان و میوانەکان سەلامەتن و هیچ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مەسرور بارزانی بە توندی سەرکۆنەی پەنابردن بۆ توندوتیژی کرد و جەختی کردەوە کە: “توندوتیژی هیچ شوێنێکی لە ژیانی گشتیدا نییە.