مەسرور بارزانی: پابەندبوونی حکومەت بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و باشترکردنی هەلومەرجی ژیان و کارکردنیان دووپات دەکەینەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژى جیهانى كرێكاران په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵازكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، ماندووبوون و ئەرک و کار و تێکۆشانی كرێكارانی كوردستان، لە پرۆسەی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زۆر بە بەرزی دەنرخێنم.

ده‌قى په‌یامه‌كه‌ی سەرۆکی حکومەت:

لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەم و هیوای تەندروستی و ئاسوودەییان بۆ دەخوازم. ماندووبوون و ئەرک و کار و تێکۆشانی كرێكارانی كوردستان، لە پرۆسەی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زۆر بە بەرزی دەنرخێنم.

لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و باشترکردنی هەلومەرجی ژیان و کارکردنیان دووپات دەکەینەوە.

ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز بێت و ئومێدەوام هەمیشە مافەکانیان پارێزراو بێت و دوور بن لە هەموو جۆرە ستەملێکردن و چەوساندنەوەیەک.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button