سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شێروان حەیدەری پەیامێکی هاوخەمی ڕاگەیاند 

سەرۆک بارزانی، بەهۆی کۆچی دوایی شێروان حەیدەری، پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە و تێیدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و خۆی بە هاوبەشی خەمیان زانی.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی یاساناس و کەسایەتیی کوردستان، (شێروان حەیدەری)ـمان پێگەیشت.

سەرۆک بارزانی، دەڵێت: پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە، کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە کۆتایی پەیامەکەدا سەرۆک بارزانی دەشڵێ:” لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

Back to top button