ڕووسیا كەشتییەكی جەنگی ڕەوانەی سووریا دەكات

خواكوڕك
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسە ڕوسییەكان ، ئەمرۆ كەشتی جەنگی (گریگۆرۆڤیچ ) لە دەریای ڕەشەوە بەرەو دەریای ناوەڕاست نێردراوە لە بەندەری تەرتەروسی سوریا لەنگەری گرتووە ، ڕوسیا لە بەندەری تەرتوسی سوریا بارەگایەكی دەریایی هەیە ، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند ” ئەو كەشتییە بۆ دابینكردنی ئاسایشی ئەو بارەگایە ڕەوانەی بەندەری تەرتوس كراوە “.
ڕۆژی سێ شەمە 4ی4ی2017 فڕۆكە جەنگییەكانی ڕژێمی سوریا ، بە چەكی كیمیاوی ناوچەی (خان شەیخون) ی لە پارێزگای ( ئیدلیب ) بۆردومان كرد و بووە هۆی گیان لە دەستدانی (55) كەس كە زۆرینەیان منداڵ بوون و بریندار بوونی (300) كەسی دیكە.
لەبەرامبەربەكارهێنانی چەكی كۆمەڵكوژو قەدەغەكراودا ڕۆژی هەینی 7ی 4ی2017 سوپای ئەمریكا وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بۆردومانكردنی هاوڵاتیان بە چەكی كیمیاوی لەلایەن ڕژێمی ئەسەدەوە ، ژمارەیەك موشەكی لە جۆری ( تۆماهۆك ) ئاراستەی سەربازگەی (شەعیرات) ی ڕژێمی سوریا كرد .

Back to top button