
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شێروان حەیدەری دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا، سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شێروان حەیدەری دەکات.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت:
بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان شێروان حەیدەری، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
مامۆستا شێروان حەیدەری ، وەکوو یاساناس و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر ، لە هەموو پۆست و ئەرکە جۆراجۆرەکانیدا، نموونەی دڵسۆزی و لێهاتوویی بووە و خزمەتێکی زۆری هەرێمی کوردستانی کردووە.
خواى مهزن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت
مەسرور بارزانى
سهرۆكى حکومەتی هەرێمی کوردستان