بەرپرسێكی UNڕیفراندۆم مافی گەلی كوردە كەس ناتوانێت ڕێگری لێبكات
خواكوڕك
دوای سەردانی كردنی سكرتێری گشتی نەتەوەی یەكگرتوەكان بۆ هەرێمی كوردستان, سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسی سازدانی ریفراندۆمی لەگەڵ تاوتوێكرد, بۆیە لە ئێستادا پارتی و یەكێتی بۆ خۆشكردنی زەمینە سازی ریفراندۆم كۆمیتەیەكی هاوبشیان پێكهێناوە, بەر پرسێكی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لەوبارەیوە رایدەگەیەنێت كە ریفراندۆم مافی كوردە كەس ناتوانێ رێگری لێبكات.
جۆرجی بوستن جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەھەرێم بەمیدیایەكی یەكێتی ڕاگەیاندووە “ئەوەی ئێستا وەكو قۆناغی یەكەم گرنگە، پرسی لەناوبردنی داعشە لەعیراق، ڕیفراندۆمیش مافێكی ڕەوای گەلی كوردەو كەس ناتوانێت ئەوەیان لێ زەوت بكات”.
بوستن وتیشی:”بەڵام نابێت ئەوەمان بیربچێت، كە ڕیفراندۆم مەسەلەیەكی ناوخۆییەو دەبێت خۆیان ئیش لەسەرئەوەبكەن، ئەوەی ئێستا زۆرگرنگە بۆ ئێمە لەعیراق و ھەرێم یارمەتیدانی ئاوارەكانە”.