
ئەو کەسەی ببوە جێگەی مەترسی دەستگیر کرا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد، کە تیمەکانیان توانیویانە کەسێک دەستگیر بکەن، کە ببووە هۆی تێکدانی ئارامی و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ژیانی دانیشتوانی یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە:” دوای ئەوەی لە لایەن دانیشتوانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێ بونی شاری هەولێر ئاگادار کراینەوە، کە کەسێک بە هەڵگرتنی چەک و نارنجۆک و بەکارهێنانی ( سەگ ) لە جۆری (k9) ، بۆتە هۆکاری بێزاری و مەترسی و دڵەڕاوکێی دانیشتوانی ئەو پڕۆژەیە.
ئاسایشی هەولێر ڕاشیگەیاندووە:” دەست بەجێ لە لایەن تیمی تاوانی بەڕیوەبەرایەتیەکەمان دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کرا و بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار( گ ، ع ، أ ) مان دەستگیر کرد، بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت ، هەروەها دەستیشمان گرت بەسەر چەکەکەیدا.
دەشڵێ:” پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ئاراستەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.