لە سلێمانی ژنه‌ ڕۆژنامه‌نووسێك بێسه‌روشوێن كرا

لە سلێمانی ماوەی چەند ڕۆژێکە، ڕۆژنانەنووسێکی ئافرەت بێ سەروشوێنە و، دەزگائەمنییەکانی یەکێتیش وەڵامی کەسوکارەکەی نادەنەوە.

سەیران هاوژین، ژنە ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری پێشووی میدیاکانی “هاوپەیمانی نیشتیمانی” لە شاری سلێمانی ماوەی چەند ڕۆژێکە بێسەروشوێنە، بە پێ قسەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ ” كه‌سوكاره‌كه‌ی سه‌ردانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی و ئاسایشی یه‌كێتییان كردووه‌، به‌ڵام هیچ زانیارییەکیان لەبارەی چارەنووسیەوە ئاشکرا پێنه‌داون.

بێسەروشوێن کردنی ئەم ژنە ڕۆژنامەنووسە، چەند ڕۆژێکی پێ چووە و، هیچ لایەنێکی فەرمی زانیاری لەسەر شوێن و دۆخی تەندروستی بڵاونەکردووەتەوە.

Back to top button