نۆ كوردی ئێزیدی له‌ ره‌قه‌ ئازاد ده‌كرێن

خواكوڕك

بەڕێوەبەری نووسینگەی رفێنراوانی دەستی داعش رایگه‌یاند: توانراوه‌ پێنج منداڵ و چوار ژنی ئێزیدی رزگار بكرێت له‌ شاری ره‌قه‌ی سوریا.

(حوسێن قائیدی) بەڕێوەبەری نووسینگەی رفێنراوانی دەستی داعش سه‌ربه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگەیاندوه‌” دوێنێ شه‌و كاتژمێر 10:30  شەو 4 ژن و 5منداڵی کوردی ئێزدی رزگارکران، کە پێکھاتوون لە 9 كه‌س، له‌ شاری ره‌قه‌ی سوریا، ئێستا له‌ شوێنێكی پارێزراودان، بڕیاریشه‌ رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ ئه‌و ریفێنراوانه‌ بگه‌نه‌وه‌ شاری دهۆك.

Back to top button