
وەزارەتی ناوخۆ: مۆڵەتی نوێی شوفێری هەرێم لە دەرەوەی وڵاتیش کاری پێدەکرێت
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان، ڕونکردنەوەیەکی گرنگی لەبارەی شێوازی بەکارهێنانی مۆڵەتی نوێی شوفێریی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بڵاوکردەوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە مۆڵەتی نوێی شوفێری بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی دروستکراوە و لە زۆربەی وڵاتان پەسندکراوە، لێبڕانی دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتییشی خستووەتە سەر ئارەزووی هاووڵاتییان بەپێی ئەم دوو مەرجەی خوارەوە:
ڕێنمایی و مەرجەکانی بەکارهێنان:
یەکەم/ گەشتکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆت:
ئەو کەسانەی کە هەڵگری مۆلەتی شوفێری نوێی خۆجێین دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن بەبێ ئەوەی مۆلەتی شوفێرییەکەیان بگۆرن بە مۆلەتی شوفێری نێودەوڵەتی .
دووەم/ بەکرێگرتنی ئۆتۆمبێل لە دەرەوەی وڵات:
ئەو کەسانەی کە هەڵگری مۆڵەتی شوفێری نوێی خۆجێین بەڵام بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت ناکەن بۆ دەرەوەی وڵات و ئەگەر بیانەوێت لەو وڵاتەی گەشتیان بۆ کردووە و ئۆئۆمبێل بە کرێ بگرن و شوفێری بکەن ئەوا پێویستە مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی دەربهێنن .