نه‌یمار به‌ هۆی كاره‌ته‌ سوره‌كه‌وه‌ مه‌ترسی به‌شداریكردنی له‌ كلاسیكۆ له‌سه‌ره‌

خواكوڕك

دوای ئەوەی یانەی به‌رشه‌لۆنه‌ توشی شکستێکی سەخت بوو بەرامبەر یانه‌ی مالاگا نزیک بوو لەوەی هێرشبەرێکی سەرەکیشی بۆ کلاسیکۆ لەدەستدابدات کە ئەویش نەیمار داسیلڤا بوو.

نەیمار لە گێمی دووەمی یاریەکەی ئەمشەودا بەکارتی سوور کرایە دەرەوە کەلەئەگەری ئەوەی ڕاستەوخۆ کارتی سووری وەرگرتایە نەیدەتوانی بەشداری کلاسیکۆ بکات ، بەڵام لە ڕاپۆرتی ناوبژیوانی دوای یاریەکەدا هاتووە کە نەیمار کارتی زەردی دووەمی وەرگرتووە بەمەش تەنیا لە هەفتەی داهاتوودا بەشداری ناکات و دەتوانیت ئامادەی یاری کلاسیکۆ بێت، به‌ڵام دوای ده‌ركردنی له‌ نێو یاریگا نیمار له‌گه‌ڵ ناوبژیوانی چواره‌م هه‌ندێك قسه‌ی كردوه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وه‌ ساغ ببێته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ رابگیرێت، له‌ یارییه‌ تا سێ یاری، به‌وه‌ش به‌شدار نابێ له‌ كلاسیكۆ.

شایه‌نی باسه‌ ئەمشەو یانەی مالاگا توانی بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر شکست بە بارسێلۆنا بهێنێت و خه‌ونی چوونه‌ پێشه‌نگی لالیگای بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ گۆڕنرا.

Back to top button