
مهسرور بارزانی: پرسی مووچه چارهسهر دهبێت
مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، كۆبوونەوەكانمان تا ئێستا باشن و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان كۆبووینەوە لەسەر مافە دەستوورییەكان.
سەرۆكوەزیرانی كوردستان گوتیشی، تێگەیشتنی باش لەسەر پرسەكان هەیە و لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو لەگەڵ لایەنەكانی تر گفتوگۆ لەسەر پرسی تر دەكەین.
مەسرور بارزانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران گوتی، ئەوان گوتویانە نابێت مووچە تێكەڵی پرسەكانی تر بكرێت و حاڵی مووچەخۆرانی كوردستانیش وەك هەموو مووچەخۆرانی تری عێراق دەبێت.