مەسرور بارزانی و موسەننا ئەلسامەڕائی کۆبوونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ موسەننا ئەلسامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئه‌لعەزم کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتی و پرۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی و هاریکاری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان و هەروەها چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور.

Back to top button