
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات
ڕۆژی یەكشەممە 24ی ئایاری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی هەرێم.