دەرماڵەی فەرمانبەرانی شارستانی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هاوتا دەکرێت 

سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نوسراوێکی فەرمی کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کراوە، ڕێکارەکانی تایبەت بە هاوتاکردنی دەرماڵەی فەرمانبەرانی شارستانی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستپێکرد.

بەپێی نوسراوی فەرمی سەرۆکایەتیی دیوان ژمارە (1362) کە لە ڕێکەوتی 11ی ئایاری 2026 بە واژووی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوان دەرچووە، هاتووە:

بابەتەکە تایبەتە بە (هاوتاکردنی دەرماڵە)، کە تێیدا وێنەیەک لە نووسراوی وەزارەتی ناوخۆ ئاراستەی وەزارەتی دارایی کراوە بە مەبەستی هاوتاکردنی دەرماڵەی فەرمانبەرانی میلاکی شارستانیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ هاوشێوەکانیان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.

لە بەشێکی دیکەی نوسراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە ئەم هەنگاوە بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگییە لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ، بۆ جێگیرکردنی شایستەی دارایی ئەم هاوتاکردنە لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2026.

Back to top button