سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مستەفا کازمی دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 24ی ئایاری 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە کەسایەتیی سیاسیی و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق بەڕێز مستەفا کازمی کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی خرایە بەرباس و گفتوگۆ.

لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەروەها هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق تاوتوێ کرا.

Back to top button