باله‌ی كچانی به‌رازیل سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر ئه‌رجه‌نتین

یاری باله‌ی كچانی سه‌رده‌ریا، له‌ یاریه‌كانی ئۆلۆمپیادی ڕیو دێ جانێرۆ، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین بوویه‌وه‌. بەرازیل لە ماوەی 40 خولەکدا و لە تایمی یەکەمدا بە ئەنجامی 21 بە 11 کۆتایی پێهێنا، لە تایمی دووەمیشدا بە ئەنجامی 21 بە 17 کۆتایی پێهێنا. به‌م سه‌ركه‌وتنه‌س به‌رازیل خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی 16ی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌. یاری باله‌ی كچان له‌ دوو یاریزان پێكدێت، هه‌ردوو كچه‌ یاریزان ئاگاسا بیدرانتسۆک و باربرا سیکساس تیمی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلن له‌ پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌دا

Back to top button