یه‌كێتی كۆنگره‌ ده‌به‌ستێ و سكرتێری داهاتوو دیاریكراوه‌

خواكوڕك

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پرسی به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌ورژێنێت و رایده‌گه‌ێنێت”یه‌كێتی خۆی بۆ ئه‌م پرسه‌ ئاماده‌ ده‌كات، به‌ڵان هۆكاری بوونی شه‌ڕی داعش پرسه‌كه‌ دواده‌كه‌وێت و جارێ كاتی به‌ستنی كۆنگره‌ نیه‌.

(سامان گه‌رمیانى) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى گوردستان، له‌لێدوانێكدا  ڕایگه‌یاندوه‌”یه‌كێتی ئماده‌سازی ده‌كات بۆ كۆنگره‌ به‌ڵام له‌به‌ر بوونی شه‌ڕی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ جارێ كاتی به‌ستنی كۆنگره‌ نیه‌، هیچ كاتیش یه‌كێتی خۆی له‌ كۆنگره‌ ناشارێته‌وه‌ و ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی،هه‌رچه‌نده‌ كات لایداوه‌ بۆ كۆنگره‌ به‌ڵام هه‌ر ئه‌نجامده‌درێت، یه‌كێتی بڕوای ته‌واوویشی به‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی و ده‌نگدان هه‌یه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زیاتر گوتویه‌تی”كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سكرتێری یه‌كێتی له‌ ئاینده‌، هه‌ر (مام جه‌لال)ه‌ و ئیمه‌ ته‌نها به‌ڕیزیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ سكرتێری گشتی حزب،تا ئه‌و له‌ ژیان بمێنێ هه‌ر سكرتێره‌، نه‌ك هه‌ر هیچ كه‌سێك ناتوانێت خۆى بۆ پۆستى سكرتێرى گشتى كاندید بكات، به‌ڵكو كه‌س ناوێرێت خۆى له‌ قه‌ره‌ى پۆستى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى بدات.

Back to top button