سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا ، لەگەڵ هومام حەمموودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی کۆبووەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گشت پێکهاتەکان .

هەروەها سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا بە ئەرێنی نرخێنرا بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە چوارچێوەی دەستوور و لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە پرنسیپی هاوبەشیی ڕاستەقینە .

Back to top button