ڕۆژانی پشووی فەرمی بەبۆنەی جەژنی قوربان ڕاگەیاندرا

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ڕۆژانی پشووی جەژنی پیرۆزی قوربانی لە سەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەکانی هەرێمدا دیاری کرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، بەبۆنەی هاتنی جەژنەوە، لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (26ی ئایاری 2026) تاکو ڕۆژی شەممە (30ی ئایاری 2026) لە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکاندا پشووی فەرمی دەبێت.

هاوكات، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوە کردووە کە دەوام لە فەرمانگە خزمەتگوزاری و ئەمنییەکاندا بە شێوازی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.

لە کۆتاییدا جەختی کردووەتەوە کە پشووەکە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە کۆتایی دێت و ڕۆژی یەکشەممە (31ی ئایاری 2026) دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستاندا دەست پێ دەکاتەوە.

Back to top button