پاش رفاندنی كچێك كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌شه‌ڕه ته‌قه له په‌كه‌كه‌ی وه‌رده‌گرنه‌وه
خواكوڕك
چه‌كدارانی په‌كه‌كه پاش رفاندنی كچێك له سنوری شارۆچكه‌یی سنونێ، دواتر كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌شه‌ڕه ته‌قه له ده‌ستی په‌كه‌كه رزگار ده‌كات و لێیان وه‌رده‌گریته‌وه.
بەپێیزانیارییه میدیاییه‌كان كه ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه” چەکدارانی پەکەکە لە گوندی (زوراڤا)ی سەر بە شارەدێی سنوونێ لە سنووری شنگال، کچێکی ئێزیدی دەڕفێنن، بەڵام کەسوکاری کچەکە بە دوای چەکدارەکانی پەکەکە دەکەون و لە شوێنێک کە بە (مەفرەقی بورک) ناسراوە، پاش دروستبوونی شەڕە تەقە، کچەکەیان ڕزگار دەکەن، ناهێڵن په‌كه‌كه كچه‌كه‌یان برفێنێت و بیبات.
(خەلەف قاسم) ئەندامی ئەنجومەنی قەزای شنگال له‌سه‌ر ئه‌م پرسه رایگه‌یاندوه” چه‌ندین كه‌س بینیویانه كه په‌كه‌كه چۆن كچه‌كه‌ی رفاندوه پاش ئه‌وه‌ی پێیان زانیون كه‌س و كاری كچه‌كه به شه‌ڕه ته‌قه لییانیان سه‌ندۆته‌وه، نه‌یانهێشتووه كچه‌كه ببه‌ن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شنگال ئه‌وه‌شی باسكردوه”په‌كه‌كه باشی و دڵپاكی ئێزیدی و خه‌ڵكی شنگالی بۆ مه‌به‌ستی خراپه‌كاری خۆی به‌كارده‌هێنێت و هه‌له‌كه‌ی قۆستۆته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه به هۆكاری رفاندنی گه‌نجانی ئێمه و به ئۆتۆمبێلی بێ ژماره و جام ره‌ش ده‌یان رفێنن، كه ئه‌مه قبوڵكراونیه.