
وەزارەتی پێشمەرگە: ڕۆژی پێنجشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەش دەکرێت
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی چوار، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت .
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە: “هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی چوار، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دەدات بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ڕۆژی پێنجشەممە 4/6/2026، دەست بە دابەشکردنی هاوكارییەكە دەکرێت.