مەسرور بارزانی: دڵگران بووم بە کۆچی دوایی دوو سەربازی ئەمریکی و بەریتانی لە هەولێر

لە پرسەنامەیەکدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: خەمبارم بە گیان لەدەستدانی دوو سەربازی ئەمریکا و بەریتانیا لە کاتی ڕاهێنان لە هەولێر، سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی خێزان و هاوکارەکانیان لە هەردوو وڵاتەکە دەکەم

سەرۆکی حکومەت دەشڵێت:” ئێمە شانازی بە هاوبەشی و هاوپەیمانێتیی ئەمریکا و بەریتانیا دەکەین و پێکەوە کار دەکەین بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە بە گشتی.

Back to top button