عه‌ره‌فات كه‌ره‌م: پارتی و یه‌كێتی پرسی ریفراندۆمی خه‌ڵكی كوردستانیان گه‌یاند

خواكوڕك

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ هاتنی شاندی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پارتی و یه‌كێتی بۆ به‌غدا رایده‌گه‌ێنێت” هاتنی شانده‌ هاوبه‌شه‌كه‌،توانی په‌یامی خه‌ڵكی كوردستان به‌ به‌غدا بگه‌ێنێت”.

(عەرەفات کەرەم) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، رایگه‌یاندوه‌”ناتوانین بڵێین هاتنی شاندی كوردی بۆ به‌غدا ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ری ده‌بێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاتنی شانده‌كه‌ ماوه‌یه‌ك دواكه‌وت به‌هۆی كێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانه‌وه‌،به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشی ئێمه‌یه‌ هاتنی شانده‌كه‌ ته‌نها بۆ پرسی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك نه‌بوو به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تر باسی لێوه‌كراون، لەوانە گەیاندنی پەیامی ھاووڵاتییانی کوردستان بۆ بابەتی ڕیفراندۆم.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی زیاتر گوتی”ئێستا هه‌موو سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقه‌، چونكه‌ زۆر لایه‌ن بێ هێز ده‌بن و زۆرێكی تریش به‌هێز ده‌بن،هه‌موو لایه‌كیش هه‌وڵی پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تی نوێ و گرنگ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌،تا عێراق رزگار بكرێ له‌و كێشمه‌كێشمه‌، بۆیه‌ دووهاوپه‌یمانی گرنگ و گه‌وره‌ هه‌ن، یەکەمیان (حەیدەر عەبادی) خۆی دەپاڵێوێتەوە و ھاوپەیمانیی دەوڵەتی مەدەنی دروست دەکات کە زۆرێک لەلایەنە سوننەکان و تەنانەت کوردیش پاڵپشتیی دەکات، ھاوپەیمانێتیی دووەم ئێران پاڵپشتی دەکات کە نووری مالیکی پاڵێوراویەتی و سه‌ركردایه‌تی به‌شی دووه‌م ده‌كات.

عه‌ره‌فات كه‌ره‌م زیاتر باسی له‌وه‌شكرد” ئه‌گه‌ر به‌غدا گله‌یی له‌ ئێمه‌ بكات له‌ پرسی هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان له‌ كه‌ركوك ئه‌وا ئێمه‌ چه‌ندجار گله‌ییمان هه‌یه‌ له‌ به‌غدا كه‌ ده‌ستووری جێ به‌جێ نه‌كردوه‌.

Back to top button