هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت ڕێککەوتن و کۆمپانیا بیانییەکان دەست بە کارکردن دەکەنەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 3/6/2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازیی لە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان کرد.

شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری نوێنەرانی ژمارەیەک لە کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت بوو، کۆبوونەوەکەش بە ئامادەبوونی هەر یەک لە وەزیری دەرەوە، وەزیری نەوت و سوپاسالاری عێراق بەڕێوە چوو.

هەروەها نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە عەلی زەیدی لە کۆبوونەوەکەدا گوێبستی روونکردنەوەیەکی تێروتەسەل بوو سەبارەت بە بارودۆخی کاری کۆمپانیا نەوتییەکان لە سایەی ئەو رووداوانەی دوایی کە بەهۆی جەنگی ناوچەکەوە سەریان هەڵداوە.

ڕوونیش کراوەتەوە :” زەیدی بڕیاریدا لە سبەینێ پێنجشەممەوە سەرجەم کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان دەست بە کارەکانیان بکەنەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە سەرجەم ئەو پێداویستییانە دابین بکەن کە دەبنە هۆی دەستەبەرکردنی ئاسایشی کاری کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.

Back to top button