
ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و سێ دۆسیەی گرنگ تاوتوێ دەکات
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و تێیدا سێ دۆسیەی گرنگی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی دارایی تاوتوێ بکات.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە کۆبۆنەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیراندا، گفتوگۆ لەسەر دۆسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ دەکرێت، بەتایبەتی پرسی نەوت لەنێوان هەردوو حکومەت و دواین پەرەسەندنەکانی تایبەت بەو بابەتە.
گوتیشی، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بابەتی داهاتی ناوخۆ و سیستمی ئەلیکترۆنیی گومرگی (ئەسیکۆدا) گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و تاوتوێ دەکرێن.