مەسرور بارزانی: بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیزیم بیست

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز بڵاوکردەوە و، هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ خانەوادە و بنەماڵەو کەسوکاری دەربڕی.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەکەیدا ڕایگەیاندووە: بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدام بیست.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت دەشڵێت:” پرسە و سەرەخۆشی لە هاوکارەکانی و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

Back to top button