بارەگای بارزانی: خۆمان بە هاوبەشی خەمی کەسوکاری هەڵکەوت عەزیز دەزانین

لە پەیامێکدا بارەگای بارزانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری هەڵکەوت عەزیز دەکات و لەبەشێکی پەیامەکدا هاتووە: هاوبەشی خەمتانین و خودای گەورە سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

دەقی پەیامە هاوخەمییەكەی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز: 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی ڕۆژنامەنووس (هەڵکەوت عەزیز)ـمان پێگەییشت.

پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خواڵێخۆشبوو هەڵکەوت عەزیز و تەواوی ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین گیانی کاکە هەڵکەوت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

8ـی حوزەیرانی 2026

Back to top button