سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی فەڕەنسا دەکات

ڕۆژی سێشەممە 9ی حوزەیرانی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یان برێم کونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.

لەدیدارەکەدا، کونسوڵی فەڕەنسا خۆشحاڵی خۆی بە دیداری سەرۆک بارزانی نیشاندا و جەختی لە بەردەوامیی ئەو پەیوەندییە گرنگ مێژووییە کردەوە لە نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا، سوپاسی ڕۆلی بەرچاوی سەرۆک بارزانییان کرد لەو پاڵپشتیانەی کە هەیانبووە لە بنیادنان و گرنگیدان بە پێشڤەچوون و بەردەوامیی ئەو پەیوەندییەی نێوان هەردوولا.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی بەخێرهاتنی کونسوڵی فەڕەنسای کرد و ئاماژەی بەوەدا کە فەڕەنسا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و ڕۆڵی فەڕەنسای لە گشت قۆناغە مێژووییەکانی گەلی کوردستان بە گرنگ وەسفکرد و ڕایگەیاند کە شانازی بەو پەیوەندییانەوە دەکەین.

بارودۆخی سیاسیی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بە گشتی و پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق و ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەبوون.

Back to top button