یه‌كێتی سزای به‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی پله باڵای حزبه‌كه‌ی دا سه‌پاند
خواكوڕك
لیژنەی جێبەجێکردنی دیسپلینی حزبایه‌تی كه بۆ سزا و پاداشت له نێو یه‌كێتی دامه‌زراوه کە بریتین له (کۆسرەت رەسوڵ علی جێگری سكرتێری گشتی كه سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یه و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و پاڤێل تاله‌بانی تێیدا ئه‌ندامن، چه‌ند بڕیارێكی سزادانیان ده‌ركردوه.
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی شەممە 8/4/2017، هەریەکە لە (کۆسرەت رەسوڵ، هێرۆ ئیبراهیم ، مەلا بەختیار، حاکم قادر، رەفعەت عەبدوڵڵا، عەدنان موفتی، عومەر فەتاح و باڤێڵ تاڵەبانی) لەبارەی کێشە نێوخۆییەکانی نێو یەکێتی کۆبوونەوە و تێیدا بڕیاردرا چەند بەرپرسێکی حیزبەكەیان لەسەر پابەندنەبوون بە پەیڕەوی نێوخۆی یەکێتی سزابدەن، كه بوونه به هۆكاری كێشه و ناكۆكی له نێو ریزه‌كانی یه‌كێتی.
به پێی زانیاریه‌یكانی (خواكوڕك)ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه بڕیاردراوه سزابدرێن له لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای سزا و سه‌رپێچیه‌وه بریتین له( عادل موراد سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لاهور تاڵەبانی به‌رپرسی دژه تیرۆری یه‌كێتی و سیروان کوێخا نەجم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی)
له‌سه‌ر ئه‌م پرسه (سیروان کوێخا نەجم) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و یه‌كێك له سزادراوان بۆ (رووداو) گوتوویه‌تی”کە لە سزاکە ئاگادارکراونەتەوە و چاوەڕێ دەکەن بەفەرمی بەدەستیان بگات، به‌ڵام ئێمه هه‌ڵوێستمان ده‌بێت و قبوڵی ناكه‌ین.