خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیارییەكان بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی ئەم ساڵ بڵاوبكاتەوە.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك)”ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی خشتەی مووچە دابەشكردنی مووچەی مانگی 2 فەرمانبەرانی وەزارەت و دەستە و دامەزراوە حكوومییەكان بڵاودەكاتەوە”.

بە گوێرەی زانیارییه‌كان لە ریزبەندی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە لەگەڵ مانگی رابردوو جیاواز دەبێت و وەك مانگەكانی پێشووتر وەزارەتی پێشمەرگە یەكەم وەزارەت دەبێت.

Back to top button