مەسرور بارزانی: ساڵی نوێی کۆچی لە گشت موسڵمانان پیرۆزبێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەکات.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت؛

به‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی 1448، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی‌ موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.

لە خودای مەزن و میهرەبان نزاکارین کە ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بێت.

ساڵی نوێی کۆچی لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button