شارەوانی ئاکرێ بۆ خواکوڕک:  سبەی هەزاران پارچەزەوی دیکە بەسەر فەرمانبەران دابەش دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: “سبەی 5 هەزار پارچەزەوی بەسەر فەرمانبەرانی قەزای ئاكرێ و ناحیەی گردەسێن دابەش دەكرێت.”

بڵند زێباری، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ، لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک ڕایگەیاند:” پڕۆسەی دابەشکردنی پارچە زەوییەکان لە سنووری قەزای ئاکرێ و دەوروبەری بەردەوامە و لەم قۆناغەدا ژمارەیەکی بەرچاو پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و شایستەبوواندا دابەش دەکرێت.

سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ ڕوونکردنەوەی زیاتری دا و ڕایگەیاند:

🔸سەنتەری شارەوانی ئاکرێ: لەم قۆناغەدا 1398 (هەزار و سێسەد و نەوەد و هەشت) پارچە زەوی لە سەنتەری شارەوانی ئاکرێ دابەش دەکرێت. ئەم پڕۆسەیە لە خاڵی (26 تا ٥٧)ـەوە دەستپێدەکات.

🔸ناحیەی گردەسێن: لە سنووری ناحیەی گردەسێن 3764 (سێ هەزار و حەوتسەد و شەست و چوار) پارچە زەوی دابەش دەکرێت.

بڵند زێباری ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕێژەی پارچە زەوییەکان لە ناحیەی گردەسێن زۆرە و بەش بەش هەموویان زەوی وەردەگرن. هەروەها ڕوونی کردەوە کە ئەو زەوییانەی پێشتر دابەشکرابوون بۆ ئەو کەسانە بوو کە ڕەزامەندی کۆنیان هەبوو، بەڵام ئەم قۆناغە نوێیەی دابەشکردنی زەوی لە سەنتەری ئاکرێ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و لە خاڵی 57ـەوە تاوەکو 26 دەستی پێکردووە.

Back to top button