فه‌یسبوك خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێی ڕاگه‌یاند بۆ به‌كارهێنه‌رانی.

خواكوڕك

به‌ پێی هه‌واڵی ماڵپەڕی (ئادویک)ی ئەمەریکی خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ بۆ په‌یجه‌كانی نێو فه‌یسبوك زیاد ده‌كرێت، كه‌ سودێكی باشی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ په‌یجیان لایك كردوه‌.

ماڵپەڕی (ئادویک)ی ئەمەریکی بڵاوی کردووەتەوە” لە داھاتوویەکی نزیکدا خزمەتگوزارییەک بە ناوی (Groups) بۆ سەرجەم پەیجەکانی نێو تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) زیاد دەکرێت، ماڵپه‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات کە ئەو خزمەتگوزارییە بۆ ئەوەیە، ئەو کەسانەی پەیجەکەیان لایک کردووە، دەتوانن لەنێو گرووپێکدا بەیەکەوە قسە بکەن، لە ھەمان کاتیشدا، خاوەنی پەیجەکەش دەتوانێت لەگەڵیاندا بەشدار بێت.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری دونیا و به‌شیكی زۆری هاوولاتیانی جیهانیش به‌كاری ده‌هێنن و رۆژانه‌ش كۆمپانیایی فه‌یسبوك خۆی له‌ نویكردنه‌وه‌ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س به‌كاری بهێنێت و خزمه‌ته‌كانی به‌رده‌ست كه‌وێ.

Back to top button