کارۆلاین لیڤیت: ترەمپ ڕێککەوتنێک واژۆ ناکات لە بەرژەوەندی ئەمریکا نەبێت

گوتەبێژی کۆشکی سپی رایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ هەرگیز ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاران واژۆ ناکات کە خزمەت بە ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا نەکات.

کارۆلاین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران واژۆ ناکات کە لە بەرژەوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا نەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ترەمپ هەمیشە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەخاتە پێش هەموو شتێک.”

لیڤیت لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ “فۆکس نیوز” گوتی: “پێکەنیناوییە ئەگەر وابیربکرێتەوە ترەمپ ڕێککەوتنێک واژۆ بکات کە بە هەر شێوەیەک بێت لە ڕێککەوتنە کارەساتبارەکەی پێشوو بچێت،” ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ڕێککەوتنەی لە سەردەمی باراک ئۆباما واژۆ کرابوو.

گوتەبێژی کۆشکی سپی جەختی کردەوە، هەر ڕێککەوتنێک بکرێت دەبێت سوودی بۆ ئاسایشی نیشتمانی و گەلی ئەمریکا هەبێت.

Back to top button