بۆ یەکەمجار هەرێمی کوردستان میوانداری جامی سووپەری یانەکانی کەنداو دەکات

بە فەرمی یەکێتیی جامی کەنداوی عەرەبی بۆ تۆپی پێ دەستپێکردنی پاڵەوانێتی “جامی سووپەری یانەکانی کەنداو 2026″ی ڕاگەیاند، کە بڕیارە بۆ یەکەمجار لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.

ئەم ڕووبەڕووبوونەوە مێژووییە لە نێوان یانەی دهۆک ، وەک پاڵەوانی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، و یانەی ڕەیانی قەتەری، وەک پاڵەوانی وەشانی دووەمی هەمان پاڵەوانێتی ئەنجام دەدرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکە، ڕۆژی 13ی ئۆگستی 2026 وەک کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکە دیاری کراوە. ئەم وەشانە نوێیەی جامی سووپەر وەک وێستگەیەکی گرنگ بۆ پەرەپێدانی ململانێ وەرزشییەکان لە ئاستی ناوچەکە و بەهێزکردنی پێگەی تۆپی پێی کەنداو دەبینرێت.

Back to top button